Posted on آگوست 18, 2009 by Aras
بازار شلوقه و خه‌ڵک ئاڵۆز تر ! موسافێرێکی زۆر رژاونه‌ته ناو خیابان ، گوایا بیستویانه له مه‌ریوان که‌ل و په‌لی ژیانیان هه‌رزانتر ده‌ست ئه‌که‌وێ.له‌وانه‌یه سه‌دان کیلۆمتریان بڕیبێت بۆ موسافره‌تێک که خۆشیان زۆر دڵنیا نین گه‌ڕانه‌وکه‌ی بیره‌وه‌ری خؤشیان بۆ ساز ده‌کات یا سوکه سه‌فه‌رێکی بێهوده.
ئارمان ده‌ڵێت:هیوادارم ئه‌م موسافرگه‌له زۆر تر ببن بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ریوان جوڵانه‌وه‌یێکی ئابوری هه‌بێت و چ بازار و چ بواری توریستیشی ڕه‌نگێکی پڕره‌نگ تر وه‌خۆ بگرێت.
ئه‌و ده‌ڵێت:توریزمی چی ؟!مه‌ریوان نه پیاده‌ڕه‌وی هه‌یه نه جاده نه پارک!راسته سروشتی زۆر جوانه به‌ڵام ئه‌وه قه‌ت سرنجی کابرای LCD باز ڕاناکێشێ!
ئارمان ده‌ڵێت:هه‌ر باشه،ئه‌ی ئه‌م خه‌ڵکه به چی نان بخۆن؟مه‌رزه‌که ببه‌سن هه‌موومان له برس‌دا ئه‌مرین!خۆ کارخانه‌و شت‌مان نیه،باغ و کشتوکاڵه‌که‌شمان خۆ که‌س نایکڕێ. ئه‌وه‌ش نه‌بێت قوڕ ئه‌کرێ به‌سه‌رمانا !
ئه‌و ده‌ڵێت:ئه‌و باشتر ! تا کاتێک ئابوری مه‌ریوان بریتی بێ له مه‌رز و مه‌رز ، له‌وه باشتر نابین،هه‌ر ئه‌وه‌مان لایقه! کاتێک خوێندکارانی ئێمه له ده‌بیرستان ده‌رس و مه‌دره‌سه وێڵ ده‌که‌ن و به دوای مه‌رز و کاسبی ئه‌که‌ون، ئه‌بن به حه‌ماڵی LCD بۆ کابرای بێگانه،هه‌موو شتێک به‌ره‌و دواکه‌وتن و جێ‌مان ده‌ڕوات.
له‌وانه‌یه بکرێت له مه‌ریوان خۆپیشاندانی گه‌وره بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به به‌ستنی مه‌رز ساز بکرێت ، به‌ڵام که‌س فکر له‌وه ناکاته‌وه که بوونی چه‌ند پارک و “فضای سبز” زۆر له تایه‌ی ماشینه‌کانیان پێویست‌تره!
منیش به کیبۆردێک ره‌ق تر له مێشکم ئه‌و شتانه‌م نووسی …
مربوط به موضوع های: Uncategorized | 17 نظرات »
Posted on جولای 8, 2009 by Aras
تا پێنج ڕۆژ پێش 22ی جۆزه‌ردان زۆر به ئاسانی نکۆڵی و حاشام له هه‌موو باسه‌کانی سه‌باره‌ت به ده‌نگدانه‌کانی ئێران ده‌کرد و خۆم له هه‌موو شتێک گێل کردبوو ، هه‌میشه به دۆستانم ده‌گۆت،ئێوه چۆن سه‌یری ده‌نگدانه‌کانی وڵاتی “زیمبابوه” ده‌که‌ن ، منیش ئاوا له ده‌نگدانه‌کانی ئێران ده‌ڕوانم،به‌و جیاوازیه‌ی که بێ‌گومان کاریگه‌ریه‌کانی له‌سه‌ر ئێمه زۆر تر ده‌بێت!
دان به‌وا ده‌نێم ئه‌و که‌سانه‌ی که به سازی من سه‌مایان ده‌کرد زۆر که‌م تر بوون له‌وانه‌ی که به په‌ڕۆی سه‌وز یان سوور چۆپیان ده‌کێشا ، هه‌رچه‌ند زۆر پێم ناخۆش بوو به‌ڵام ئه‌و ئه‌تمسفۆره زۆربه‌ی کۆمه‌ڵه‌کانی گرتبوو، له زانکۆ وه تا دووکانه‌کانی گه‌ڕه‌ک! بۆیه منیش نه‌مده‌توانی له‌وه زۆرتر خۆمی لێ گێل بکه‌م و سه‌باره‌ت به‌و شته نه‌دوێم.
من ته‌حریمی بووم به‌ڵام به ته‌عریف و پێداچونه‌وه‌ی خۆمه‌وه،زۆربه‌ی ئۆپۆزسیۆنه کووردیه‌کان باسیان له ته‌حریم ده‌کرد و هۆکانیشیان بۆ نه‌بووبی دێمۆکراسی له ئێران و نه‌بوونی زۆر شتی تر له “قاڵب ئێران” دا ده‌گێرایه‌وه،یان زۆر که‌س به‌شداریان ده‌کرد و ته‌نها مه‌به‌ستیشیان نه‌مانی سه‌رۆک کۆماری پێشووی ئه‌و وڵاته بوو،به‌بێ ته‌عریف کردن و خولقاندنی هیچ ئالترناتیڤێک.
من له‌گه‌ڵ ئه‌و وتانه زۆرتر له خودی ده‌نگدانه‌کان و کۆماری ئیسلامی موخالف و ناسازم! به‌ڵێنی ده‌ده‌م که زۆر ئاسان ده‌کرێت له حکومه‌تێکی دێمۆکراتیکی ئێرانیش دا که له‌گه‌ڵ وڵاتانی رۆژاوا پێوه‌ندی باشی هه‌بێت دیسان کورد بچه‌وسێته‌وه! له حکومه‌تێکی سۆسیالیستی هه‌ڤاڵانی پرۆلیتیاریاش دا دیسان هه‌ر ده‌کرێت کوردستان هه‌مان که‌شی هه‌بێت،بگره خراپ تریش!بۆیه من له‌گه‌ڵ نۆع و شێوازی حکومه‌تی تاران کێشه‌م نیه،به‌ڵکو له‌گه‌ڵ هه‌ر حکومه‌تێک له تاران کێشه‌م هه‌یه!
ئه‌وانه‌ش که فه‌قه‌ت ده‌یانه‌ویست ئه‌و کابرا بگۆرن و هیچ ئالترناتیڤێکیشیان نه‌بوو ،هه‌مان ئه‌زموونی شۆرشی دژی پاشایه‌تیان دووپات ده‌کرده‌وه.ئه‌وه‌ته ده‌ڵێن کورد مێشکی مێژوویی نیه …
له‌و ماوه دا بۆم ده‌ر که‌وت تێگه‌شتن و هه‌ست کردن به‌وه‌ی که چاره‌نووسی ئێمه‌ی کورد له‌گه‌ڵ چاره‌نووسی همدان، تبریز، شیراز و مشهد جیاوازی هه‌یه ، کارێکی ئاسان نیه ! ئه‌و دیارده به رواڵه‌ت شاره کوردستانیه‌کان و ته‌نانه‌ت به بنکه ڕۆشنبیریه خوێندکاریه‌کانیشه‌وه دیار بوو.ئه‌و شته ئازاریان ئه‌دام.
ده‌نگدانه‌کانی ئه‌و وڵاته ته‌واو بوو ، و دیسان ئه‌و شتانه‌ی لێ‌یان ده‌ترسام له چوارچێوگه‌لێکی نوێ‌دا،گه‌رچی که‌مڕه‌نگ تر،هاتنه‌وه ئاراوه،زۆر که‌س شاکی بوون که گوایا حه‌قێک که قه‌ت نه‌یانبوه،خوراوه و دیسان چاره‌نووس خۆیان به چاره‌نووسی تاران و تبریز ه‌وه گرێ دا.ئه‌م شتانه‌ش هه‌ر ئازاریان ئه‌دام.
وه‌کو مرۆڤێکی تینوی ئازادی له‌گه‌ڵ هه‌موو گه‌نده‌ڵیه‌ک له هه‌ر کوێی گۆی زه‌وی موخالفم و هه‌موو کرده‌وه‌یێکی له‌و شێوه بایکوت ده‌که‌م و ڕوانینم بۆ ئه‌و شته‌ی له تارانیش ده‌کرێت هه‌ر ئه‌وه‌ته،نه که‌متر نه زۆرتر ، و به جوانیشی نازانم نه له زیمبابوه نه له تاران کاسه‌ی داغ‌تر له ئاش بم.
جموجۆڵه‌کانی خه‌ڵکی تاران له دژی ده‌وڵه‌ته‌که‌یان په‌ره‌ی سه‌ندبو و “کاسه دا‌غ تر له ئاشه‌کان”ی کوردستانیش خه‌ونی ره‌نگاوره‌نگیان پێوه ده‌بینی و زۆرێ له پارت و ڕێکخراوه کوردیه‌کانی ناو خۆ و ده‌ره‌وه خوازیاری پشتیوانی جه‌ماوه‌ری کوردستان بوون که خۆشبه‌ختانه هیچیان سه‌رکه‌وتو نه‌بوون.
هه‌ر له‌و ماوه دا ده‌مبینی دۆستان گله‌ییان له ته‌بریز و پارێزگا تورک نشینه‌کانی ئێران ده‌کرد که بۆچی ئاستی پشتیوانیان له جموجۆڵه‌کان زۆر که‌م و لاواز بووه! ئه‌وه بۆ خۆشم پرسیار بوو،چۆن گه‌رچی من به گۆشت و ئێسقانمه‌وه هه‌ست به جیاوازی چاره‌نووسی خۆم له‌گه‌ڵ تبریز و مشهد و اهواز ده‌که‌م ، به‌ڵام وام ده‌زانی هه‌ر هیچ نه‌بێ له‌وانه‌یه زامگه‌لێکی یه‌کسانمان هه‌بێت، که له سه‌فه‌رێکی 6 ڕۆژه که بۆ ئه‌و ناوچه بووم،بۆم ده‌رکه‌وت که ته‌نانه‌ت هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که من خۆم هه‌ستم ده‌کرد له‌وانه‌یه له نێوان کورد و تورک یه‌کسان بن،هه‌موویان هه‌ڵه‌ن.
• تبریز :
آذرشهر ، شارێکی چکۆله‌یه له 50 کیلۆمتری ته‌بریز دا که زۆر له مه‌ریوانی ئێمه چکۆله تره.ئه‌و شاره که‌ش و هه‌وایه‌کی زۆر وشک و بێ‌ئاو و گه‌رم و ناخۆشی هه‌یه و له ده‌شتێکی وه‌ک بیابان دا بنا کراوه!
له کاتی ڕۆشتن بۆ ئه‌و شاره به‌ر له هه‌موو شتێ جاده و ڕێگا و ئاسفاڵته‌کانی سرنجی ڕاکێشام،”سنگ‌فرش”ی پیاده‌ڕه‌و و خیابان و پارکه‌کانیم قه‌ت له کوردستان نه‌دیبوو.ئه‌و بیابانه جیا له کارخانه‌کانی که باسیان ده‌که‌م ، کشت و کاڵ و باغ و باغاتێکی یه‌کجار زۆر و به‌ربڵاوی تێدا بوو که بۆ من مایه‌ی سه‌ر سوڕمان بوو که چۆن توانیبویان له‌و بیابانه‌دا ئاوا باغ‌گه‌لێک بخولقێنن.پاش مانه‌وه‌یێکی کورت له‌و شاره به‌ره‌و ته‌بریز رێ‌که‌وتین.
له نێوان هه‌موو شار و شارۆچکه‌کانی ئه‌و ناوچه‌دا ئتۆبان و جاده‌گه‌لێکی باش بوون که به کارخانه و کارگه ڕازابوونه‌وه ! له 10کیلۆمتری آذرشهر ، شاره‌کێکی پیشه‌سازی هه‌بوو که له‌وێ کارخانه‌ی “شیرین‌عسل”م بینی ، ئه‌و کارخانه‌ی که کرێکارانی و کۆڵبه‌رانی وڵاتی ئێمه به‌شێک له ده‌سترنجی ڕۆژانه‌یان ده‌که‌نه کڕینی که‌یکێک یان چۆکلیتێکی ناقابل له‌گه‌ڵ “سن‌ایچ”ێک بۆ سک‌تێری و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و شته‌ی که پێی ده‌گوترێ ژه‌مێک “نان” خواردن.
دڵنیا بوم که ئه‌و پاره‌ی له‌و شاره چکۆله‌یه‌دا خه‌رج ده‌کرێ له سنه و له‌وانه‌یه له هه‌موو پارێزگای کوردستان زۆر تربێت. دوای تۆزێ دوور که‌وتنه‌وه له‌و شاره ، من ئیتر آذرشهر م به شارێک بۆ خۆم پێناسه ده‌کرد که سه‌رمایه ئابووریه‌که‌ی له‌وانه‌یه‌ه بتوانێ خاکی کوردستان بکڕێ،به چوارپارچه‌که‌یه‌وه.
گه‌رچی به هۆی نه‌بوونی هیچ شوێنێکی چۆڵ و خاڵی له نێوان شاره‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌ستم نه‌کرد که‌ی گه‌یشتینه تبریز ، به‌ڵام به بینینی تابۆیێکی به‌خێرهاتن چونه‌ناو ته‌بریزم باوه‌ڕ کرد.
گه‌ڕان له‌و شاره‌دا و سه‌ردانی ائل‌گولی و پارکه‌کانی تری ، هه‌ست کردن به جیوازی چاره‌نووس نه‌بێ هیچتریان فێر نه‌کردم.
له‌و گه‌شت و سه‌ردانانه‌ی که له‌و ناوچه کردم ، وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی خۆم گرته‌وه‌و ئه‌و وڵامه‌ش خۆی له پرسیارێک دا بینیه‌وه : ئه‌رێ باشه خه‌ڵکی ته‌بریز و ئه‌و ناوچه بۆچی ناڕه‌زایی ده‌ربڕن ؟ به چی ئیعتراز بکه‌ن ؟
مربوط به موضوع های: Uncategorized | 3 نظرات »
Posted on می 4, 2009 by Aras
ڕێکه‌وتی 7ی گوڵانی،حه‌وتوی ڕابردو له زانکۆی کوردستان مه‌راسمێک بۆ یادکردنه‌وه و ناساندنی هێمن ی گه‌وره ساز کرابو.بێ‌گومان ئاوا کارگه‌لێ له هه‌لو مه‌رجی ئێستا دا،ئه‌ویش له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان جێی ڕێزن.
مه‌راسمه‌که به خوێندنه‌وه ی قورئان ده‌ستی پێ کرد و دوای خوێندنه‌وه‌ی مارشی کۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌ستانه‌وه و رێزلێنانی له لایه‌ن زۆربه‌ی به‌شدارانه‌وه به فه‌رمی کرایه‌وه.
به‌ڕێزان:سالح سوزه‌نی،نه‌جمه‌دین جه‌باری،موحه‌مه‌د ماجد مه‌ردۆخ ڕۆحانی،وه‌کو که‌سایه‌تی ده‌عوه‌ت کرابون و له‌وێ ده‌رباره‌ی که‌سایه‌تی هێمن و لێکۆڵینه‌وه‌ی کاره‌کانی دوان.
کۆمه‌ڵێکی زۆر خوێندکار به‌شداریان کردبو،به‌و جۆره‌ی جێگه‌ی دانیشتن بۆ زۆرێک له خوێندکاران نه‌مابو و به پاوه ڕاوه‌ستابون. به‌شداری زۆری خوێندکاران زۆر خۆشحاڵی ده‌کردم و دڵ‌گه‌رمی پێ ئه‌دام.
به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌راسمه‌که به‌رنامه‌ی مه‌راسمی ڕاگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه کرد که به‌شی کۆتایی ته‌رخان کراوه به مۆسیقا و شادی.
ئاماده بوان به بیستن یان بینینی هه‌رشتێک که حه‌زیان لێی بو ده‌ستیان ده‌کرد به چه‌پڵه لێدان و هاوار کردن.بۆیه دوای ئه‌وه‌ی بیستیان به‌شی کۆتایی 2لۆتی دێن،کردیان به هه‌را و چه‌پڵه کوتین و شایی.
پێش ده‌ستپێکردنی مه‌راسمه‌که زۆر شاد بوم به‌وه‌ی سالۆنه‌که به تاواوی پڕه و وا هه‌ستم ده‌کرد که هه‌ستی نیشتمان په‌روه‌رانه خوێندکارانی لێره کۆ کردۆته‌وه که چی دوایی پێمیان سه‌لاند که هه‌ڵه‌م کردبو.
خۆشبه‌ختانه خۆم هه‌ڵپه‌رکێ نازانم و قه‌ت حه‌زیشم پێ نه‌کردوه.
لیستێکم هه‌یه بۆخۆم که “ئیفیۆنه‌کان” و “هۆشبه‌ر”ه‌کانم له‌وێ داناوه و حه‌ز ئه‌که‌م ژیان تێکه‌ڵ به‌وانه نه‌که‌م.لیسته‌که بریتیه له:سیگار،مه‌شروب،خودا،عیشق – و ئه‌مڕۆش ده‌مه‌وێ هه‌ڵپه‌ڕکێش بخه‌مه پاڵیانه‌وه.
مربوط به موضوع های: Uncategorized | 1 دیدگاه »
Posted on آوریل 18, 2009 by Aras
15 خوله‌ک بو رێکه‌وتبوم ، سه‌رم له‌سه‌ر کورسی مینی باسه‌که دانابو،به هێدفۆنه‌که‌م ئاهه‌نگی چه‌ندی گه‌ڕام له شارانم ئه‌بیست.دوای ته‌واو بونی ئه‌و سترانه هێدفۆنه‌که‌م له گوێم ده‌رهێنا و ویستم تۆزێک سه‌یری سروشتی ده‌رۆیش بکه‌م.که سه‌رم هه‌ڵێنا ئایه‌نه‌ی ماشینه‌که سه‌رنجی راکێشام.من له پشت شۆفیره‌که بوم بۆیه ده‌متوانی له ئاینه‌که‌وه هه‌موو موسافره‌کانی دیکه ببینم.دو کچی خوێندکاری زانکۆ له پشت کورسیه‌که‌ی من دانیشتبون و پیاوێک که ته‌مانه‌نی زۆر له‌من زۆرتر بۆ له ده‌ست ڕاستمه‌وه له لای هاو کورسیه‌که‌ی منه‌وه له سه‌ر کورسیێکی یه‌ک نه‌فه‌ره دانیشتبو.
کابراکه جه‌سته‌یه‌کی ڕه‌قه‌ڵ و به‌رزی بو و زۆر ترسنۆکانه دانیشتبو ،هه‌رکات من سه‌رم به‌رز ده‌کرد و له ئایه‌نه‌ی ماشینه‌که‌م ده‌ڕوانی چاوم ده‌که‌وته ناوچاوی و به نیگایێکی وه‌هم ئالود و پڕ له ترس ڕوانینی خۆی ون ده‌کرد که گوایا سه‌یری ده‌رۆ ده‌کات.
ره‌فتاره‌کانی ئه‌و کابرا زۆر سه‌رنجی ڕاکێشام، هه‌رچی بیرم ده‌کرد هیچ هۆیێکم بۆ کاره‌کانی نه‌دۆزیه‌وه.
هه‌رجار بینینی دو کچه‌که‌یش به‌رابه‌ر بو له‌گه‌ڵ خه‌نده نیگایێکی بێ هۆ.
به تکرار بونه‌وه‌ی ئه‌م ڕه‌فتارانه،وا هه‌ستم ده‌کر که ئه‌و کابرا خۆی و ره‌فتاره‌کانی یان شتێک له من ده‌شارێته‌وه و ئه‌و دوکچه‌ش شایه‌ت بیانه‌وێت شتێکم پێ بڵین.کات به‌م شێوه‌یه ده‌چو و ئه‌و شتانه‌ش هه‌ر به‌و شێوه دوپات ده‌کرانه‌وه و بیر کرده‌وه‌کان منیش هیچیان ده‌س نه‌که‌وت.گه‌ر چی ده‌مزانی که هه‌رچی بێت،شتێکی ئه‌ونده گرینگ نیه،به‌ڵام ناچار هه‌ر بیرم ده‌کرد که هاو کورسیه‌که‌م پێمی وت ئه‌و کابرا موزاحم ئه‌و دو کچه ده‌بێت.ئه‌و قسه ره‌فتاره‌کان پیاوه‌که‌ی بۆ حه‌ل کردم،پێش سوار بونی ماشینه‌که من بیسکویتێکم کڕیبو و له کاتی خواردنی ته‌عارفم به‌و کچانه‌ش کرد چۆن هاوزانکۆیی و هاوشاری بون،ئه‌و کابراش چاوی لێ بو،له‌وانه‌یه وا هه‌ستی کردبێت خزمیانم.
قسه‌ی هاوکورسیه‌که‌م ڕاست بو به‌ڵام من هه‌رچی سه‌یرم ده‌کرد هیچ گله‌یی و توره‌یێکم له‌و دو کچه دا نه‌بینی،به پێچه‌وانه زۆریش شاد بون و پێکه‌نین بۆ یه‌ک ساتیش به جێی نه‌هێشتن،جاروبار پچه‌یان بۆ یه‌کتر ده‌کرد و پێکه‌نینیان زۆرتر ده‌بو.
هه‌رچه‌ند کاره‌کان ئه‌و کابرا زۆر پێم ناخۆش و قیزه‌ون بون و ئه‌عسابی تێکده‌دام به‌ڵام کچه‌کان له جێگه‌ی ناره‌زایی و توره‌یی حاڵه‌تێکی شۆخی و گاڵته کردنیان بو.بۆیه منیش نه‌مده‌زانی ده‌بێ چیبکه‌م.چه‌ند جا‌ر تریش له ئاینه‌که‌وه سه‌یرم کردن به‌ڵام پێکه‌نین و شۆخی کردن نه‌بێ هیچم نه‌بینی.
کات هه‌ر به‌و شێوه‌یه ده‌رۆیشت و منیش له که‌ش و هه‌وایێکی تاڵ و پڕ له پرسیار هه‌ر وا بیرم ده‌کرد،که ماشینه‌که گه‌شته مه‌ریوان و هه‌موو دابه‌زین.له‌وه‌ی که کات ئه‌ونده زوو ڕۆیشت سه‌رم سڕ ما،به‌ڵام ناچار ماشینێکم گرت بۆ ماڵ خۆمان و ئه‌و داستانه به‌و شێوه ته‌واو بو،و پرسیاره‌کانی بۆم مانه‌وه.
سادیسم،ئه‌ویش به شێوه‌ی ئیفراتی و زۆر له ئێمه‌ی پیاوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ئینکار ناکرێت.ئه‌وه‌ش بۆته سه‌نگه‌رێک که کێشه‌ی ژنان یه‌ک لایانه سه‌یر بکرێت و به شان خاڵی کردن له شته ناخۆشه‌کانی تایبه‌ت به خودی ژنان رێگا بۆ چاره‌سه‌رکردنیان سه‌خت تر ده‌کێته‌وه.
به‌ڵام “مازوخیسم” ی تایبه‌ت به ژنانیش ئه‌گه‌ر زۆرتر له سادیسم ئازاریان نه‌دات زۆری له‌و که‌متر نیه.چ مازوخیزمی ڕه‌وانی چ فیزیکی له ژانانی لای ئێمه دا شتێکی که‌متریان له سادیسمی پیاوان نیه،بۆیه ئه‌و کێشه دو لایانه زۆر تر و ئاسان تر له لایان ژنانه‌وه حه‌ل ده‌بێت تا پیاوان.مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه که پێوه‌ندی به پیاوه‌وه نیه.
من ئه‌گه‌ر به بیانوی داکۆکی کردن له مافی گه‌له‌که‌م داوای ڕوخانی حکومه‌تێک بکه‌م کارێکی زۆر ئه‌حمه‌قانه و بێ جام کردوه کاتێک خۆم کوردی نه‌زانم.
مربوط به موضوع های: Uncategorized | 2 نظرات »
Posted on فوریه 11, 2009 by Aras
مه‌ریوان شارێکی چکۆله‌یه و شایه‌عه بڵاو کردنه‌وه و هه‌ڵخڵه‌تاندنی جه‌ماوه‌ر تێیدا کارێکی ئاسانه.بۆیه هێندێک له تاقمه‌کان که‌ڵک له‌م دیارده‌یه وه‌ر ده‌گرن و به سودی خۆیان کایه به هه‌ست و عه‌قڵانیه‌تی جه‌ماوه‌ری ده‌که‌ن.ماوه‌یێک پێش ئێستا به‌شێوه‌یێکی زۆر خێرا و به‌رین له ناو خه‌ڵک ئه‌م شایه‌عه بڵاو کرایه‌وه که گوایا ئه‌و شیره “سهمیه” که له کرماشانه‌وه دێت و ده‌درێت به مه‌ریوان جۆره ماده‌یێکی تێکه‌ڵاوه که له‌سه‌ر ژێنێتیکی!پیاوان کاریگه‌ره و ده‌بێته هۆی لاواز کردنی سپێرمی پیاوان به جۆرێک که توانایی دروست کردنی منداڵی لێ ده‌سێنرێت.ئه‌و جنایه‌ته‌ش بۆ ئه‌وه ده‌کرێت که کورد که‌م بکرێته‌وه و له ناو ببرێت.
ئه‌و شایه‌عه زۆر خێرا له هه‌مو خێزانێک بڵاو کرایه‌وه و هه‌ستی ناسیۆنالیستی(؟) خه‌ڵکی هه‌ژاند و چی تر که‌س له‌و شیره‌ی نه‌کڕی!
ئه‌و سوپێرمارکێتانه‌ی که چه‌ند کاتژمێر له ڕیز دا راده‌وه‌ستای تا دو قاڵب شیرت بده‌نێ،ده‌یان سندوق شیریان له‌سه‌ر یه‌ک کۆ ده‌کرد بێ ئه‌وه‌ی که‌س هه‌واڵیشی بپرسێ.به مه‌عنای راسته‌قینه (به‌ڵام قیزه‌ون و ئه‌حمه‌قانه) هاپشتیێکه جه‌ماوره‌ی له نێو خه‌ڵک دا هاتبه‌و ئاراوه و ئه‌و شیره به ته‌واوی ته‌حریم کرابو.
به‌ڵام زۆر که‌س له حه‌قیقه‌تی ماجه‌را بێ‌خه‌به‌ر بو.راستی ئه‌وه بو که کۆمپانیای ره‌قیبی شیری کرماشان به که‌ڵک وه‌رگرتن له هاوفکره‌کانی له مه‌ریوان ئه‌و په‌روپاگه‌نده‌یان بڵاو کردبوه به مه‌به‌ستی زیان گه‌یاندن به‌و کۆمپانیا.
له نێو نزیک به‌دوسه‌د هه‌زار نه‌فه‌ر جه‌معیه‌تی مه‌ریوان که‌سانێکیش هه‌وڵیاندا که خه‌ڵک ئاگادار بکه‌نه‌وه به‌ڵام هیچ سودێکی نه‌بو چۆن به ڕای من جه‌ماوه‌ر هه‌میشه به هه‌ڵه ده‌روات و که‌مینه‌ی ناسازیش له‌گه‌ڵ خۆی ده‌سوتێنێت.
نازانم له نێو ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه دا که ئه‌و شیره‌یان ته‌حریم کرد که‌س نه‌بو له قورسی ئه‌و تاوانه بیر کاته‌وه که ئایا ئه‌نجام دانی ئاوا جنایه‌تێک چه‌ند گرانه؟که‌س له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا نه‌بو ته‌نانه‌ت یه‌ک قاڵب له‌و شیره بنێره بۆ ڕێکخراوێکی جیهانی و ئاگاداریان بکاته‌وه له‌و جێنۆسایده؟ ئه‌ی باشه که‌س بۆچی داکۆکی له خۆی ناکات؟
من گومانم له‌وه‌دا نیه ئه‌و شته ئه‌گه‌ر ڕاست بوایا جه‌ماوه‌ر له جاران زۆرتر له‌و شیره‌یان ده‌کڕی و ئه‌و کات هه‌مووان سازی مۆخالفیان به شایه‌عه ده‌زانی.
ئێمه وه‌ک گه‌لێکی هه‌میشه چه‌وساوه زۆڵم زۆرمان لێ کراوه و له لایان داگیرکه‌رانه‌وه ترسناک ترین جنایه‌ته‌کانیشمان ده‌رحه‌ق کراوه به‌ڵام داکۆکی و دفاعه‌کان خۆیشمان هیچکات کاریگه‌ریێکی ئه‌وتۆیان نه‌له‌سه‌ر خۆمان نه له‌سه‌ر بیروڕای جیهانی نه‌بووه.زۆر جاریش له بینینی جنایه‌ته‌کان توشی هه‌ڵه ده‌بین،دۆست و دوژمن مان هیچکات به مه‌عنای راسته‌قینه نه‌ناسی.
ئه‌وه‌ی له خواره‌وه ده‌بینرێت جۆرێکی تایبه‌ت له جینۆسایدی پێشکه‌وتو و جنایه‌تی زیره‌کانه‌یه که ئێمه زۆر له‌گه‌ڵی ئاشنا نین.

به‌ڵی،جینۆساید کردنی گه‌لێک به که‌م کردنه‌وه نابێت(به‌پێچه‌وانه‌زۆربه‌ی گه‌له پێشکه‌وتوه‌کانی جیهان هه‌وڵ بۆ کۆنترۆڵ کردنی جه‌معیه‌ته‌کانیان ده‌ده‌ن)،لاواز کردنی گه‌له‌کان و هێشتنه‌وه‌یان له جاهیڵی زۆر له کوشتن و له ناوبردنیان خراپتره.
مربوط به موضوع های: Uncategorized | 7 نظرات »
Posted on فوریه 6, 2009 by Aras
له دوای دوایین نورسراوه‌که‌م له بلاگه‌که‌دا به ناوی “یابان” ئێستا بۆ پێنج مانگ ئه‌چێت که قه‌بول بوم بۆ زانکۆی کوردستان و رشته‌ی IT .له‌م ماوه‌ش دا نه‌متوانی بلاگه‌که‌م ئاپدێت بکه‌م.
هیچ چاوه‌روانم نه‌ده‌کرد له‌و ڕشته‌دا قه‌بول بم چۆن ساڵانی پار که‌سانی دیکه نه‌یانتوانیبو به پله‌هایێکی باشتره‌وه قه‌بوڵ بن،به‌ڵام ئیمساڵ به‌رنامه‌ی “بومی سازی” بو به خێر بۆ که‌سانی وه‌ک من و زیان بۆ که‌سانێک که پله‌گه‌لێکی زۆر باشیان هانیبو.
به هه‌رحال ژیانی ڕۆژانه‌م گۆڕانکاری زۆری به‌سه‌ر هات، بۆ یه‌که‌م جا‌ر له نزیکه‌وه تێکه‌ڵ ئه‌تمسفۆری “ئاکادێمیک” بوم! مه‌جبورم له “خوابگا”یێک که 60 نه‌فه‌ر خوێندکار ته‌نها یه‌ک حه‌مام و یه‌ک WC یان هه‌یه بسازم،له‌گه‌ڵ 7 نه‌فه‌ر “هم اطاقی”م که له‌گه‌ڵ هیچیان نه‌ک هاوبیر به‌ڵکو نزیکیش نیم ژیان به‌رمه سه‌ر.هه‌مو کاره شه‌خسیه‌کانم خۆم ئه‌نجام بده‌م و …
به‌داخه‌وه منیش وه‌کو زۆربه‌ی لاوانی “دبیرستانی” و “پیشدانشگاهی” پێش ئه‌وه‌ی خۆم قه‌بول ببم بۆ زانکۆ ئینتزارگه‌لێکی زۆر جیاوازم بو له‌گه‌ڵ ئه‌و شته‌ی ئێستا ئه‌یبینم.
ئه‌وه‌ی ڕاستی بێ ئاراسی پێش زانکۆ زۆر زانا تر و وریا تر بو له‌مه‌ی که ئێستا هه‌م.پێشتر زۆر شتم ئه‌زانی که ئێستا نایزانم!گیرۆده‌ی ئه‌و شتانه بوم که له خه‌ونیشدا نه‌مدیبون،به‌ڵام من هه‌مان ئاراسم بێ گومان هه‌ر ئه‌ویش ده‌مێنمه‌وه.
هیوادارم به‌م زوانه بتوانم تۆزێ خۆم ئاسایی بکه‌مه‌وه و دیسان له‌م بلاگه‌شم دا بنوسم.
مربوط به موضوع های: Uncategorized | 1 دیدگاه »
Posted on آگوست 20, 2008 by Aras
ئه‌زانی یابان یانێ چی ؟ تۆزێک له‌سه‌ری بیر که‌ره‌وه.دڵنیام ئه‌گه‌ر کوردی رۆژهه‌ڵات بیت نازانی ! ئه‌گه‌ریش کوردی باشور بیت و له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌ده‌بیاته عه‌ره‌بیه‌ی وا ئه‌و 2 تاقمه ده‌سه‌ڵات داره‌ی باشوور سودی لێ وه‌رده‌گرن ئاشناییت نه‌بێت ، نازانی !
له‌م رۆژانه دا دانیشتبوم له پای تی.ڤی و به تاقه‌ت کاناڵه‌کانم ئه‌گۆڕی که ڕۆشتمه سه‌ر Kurdistan TV به‌رنامه‌یێکی بو ده‌رباره‌ی شه‌ری جیهانی 2م ، ئه‌و که‌سه‌ی رێپۆرتاژه که‌ی ده‌خوێنده‌وه زوزو ناوی یابانی ئه‌هانی.
ئه‌و پرۆگرامه باسی له شه‌ری ئه‌مریکا و یابان ده‌کرد ، به‌ڵام من هه‌رچی بیرم ئه‌کرده‌وه نه‌مده‌زانی یابان یانێ چی ؟
کاتێک گوتی “له درێژاوی ئه‌و شه‌رانه‌دا یابانیه‌کان زیاتر له هه‌زار هێرشی خۆکوژیان به فرۆکه کرده سه‌ر ئه‌مریکیه‌کان” جا ئه‌و کات دڵنیا بوم که یابان هه‌ر هه‌مان Japanه که ئێمه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵات پێی ئه‌ڵێین ژاپۆن !
زو بۆم ده‌رکه‌وت که یابان وشه‌ی ته‌عریب کراوی Japanه ، عه‌ره‌به‌کان پیتی “ژ” و “پ” ده‌گۆڕن به چه‌ند وشه‌ی تر چۆن له ئه‌ده‌بیاتی عه‌ره‌بیدا ئه‌و پیتانه بونیان نیه.
گه‌رچی “ژاپۆن” که ئێمه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی وا ئه‌دای ده‌که‌ین زۆر دروست نیه به‌ڵام هه‌زار جا‌ر له یابان باشتره.نازانم ئێمه‌ی کورد بۆ ئه‌بێ بڵێین “یابان”؟! زۆر ناخۆشه بو ئه‌و تی.ڤی‌ه وا ئیدعای ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سیمای نیمچه ده‌وڵه‌تێکی کوردی ده‌کا بڵێت یابان !
گه‌رچی ئێمه‌ی کورد زۆر له ژێر فشار دا ته‌عریب و ته‌فریس و ته‌رکیت کراوین به‌ڵام خۆمان له هه‌مو که‌س زیاتر ئه‌و کارانه‌مان به خۆمان کردوه.
خۆ که‌س به چه‌ک مه‌جبوری نه‌کردوین بڵێین یابان!
نازانم ئه‌و کارانه بۆ خۆشیرین کردن ئه‌بن یا خۆ بێتام کردن؟!
ئه‌م هه‌مو بێ زه‌وقیه بۆچی ؟!
مربوط به موضوع های: Uncategorized | 3 نظرات »
Posted on آگوست 8, 2008 by Aras
حه‌وتوی رابردو له‌گه‌ڵ چه‌ند دۆست و ئاشنا ڕۆیشتین بۆ باکوری ئێران بۆ شاری “رشت” و ده‌ورو به‌ر بۆ سه‌فه‌رێک.له مه‌ریوان تا رشت 15 کاتژمێر رێگه بو بۆیه رۆژی یه‌که‌م هه‌ر له ناو ماشین تێپه‌ڕی،رۆژی دوهه‌میش به ماندو بونی رۆژی یه‌که‌م هه‌ر بو به خه‌و و ئیستراحه‌ت،رۆژی سێیه‌م خراپ نه‌بو ، توانیمان سه‌ردانێکی “دریای مازندران” بکه‌ین ، که زۆر جوان و ئارام به‌خش بو . به‌ڵام رۆژی سێیه‌م هه‌مو شتێکم لێ شێوا تێلێفۆنیان بۆ کردم و گوتیان جوابی کنکور هاتۆته‌وه ! منیش وشک بوم. ده‌مزانی جوابی کنکور له‌م حه‌فته‌دا ئیعلام ئه‌بێت به‌ڵام قه‌رار نه‌بو ئه‌ونه زو بڵاو بێته‌وه چۆن سالی پار نزیک یه‌ک حه‌وتو دێر تر له ئیمساڵ هاته‌وه. به‌راستی زۆر سه‌خت بو.چه‌ند هاوکلاسیم تێلێفۆنیان بۆ کردم و داوای ژماره‌که‌میان کرد بۆ ئه‌وه‌ی وڵامم بۆ بگرنه‌وه به‌ڵام من هیچم پێ نه‌بو . بۆیه تێلێفۆنم کرد بۆ ماڵ خۆمان چۆن ئه‌وان ژماره‌میان ده‌زانی،خوشکه‌که‌م تێلێفۆنه‌که‌ی هه‌ڵگرت منیش زۆر زو لێم پرسی جوابی کنکور تان گرت یا نه ؟
ئه‌ویش گوتی ئه‌رێ ! خراپ نه‌بوی ، روتبه‌که‌ت دو هه‌زار و ورده‌یێک بو !
من هه‌ر ئه‌وه‌م بیست . دنیا به‌سه‌رما روخا به هه‌مو سلوله‌کانی جه‌سته‌مه‌وه هه‌ستم به مردن و پوچی کرد!
خۆ دوای ئه‌وه‌ی له سه‌ر جه‌له‌سه‌ی کنکور هاتمه ده‌رێ ده‌مزانی زۆر باش نابم چۆن له ده‌رسه ئێختساسیه‌کاندا سه‌رم لێ‌شێوا و هه‌ڵه‌یێک بچوک توشی زه‌ربه‌یێکی قورسی کردم . ده‌مزانی روتبه‌که‌م زۆر باش نابێت به‌ڵام هیچ کات فکریشم نه‌ده‌کرد ئه‌ونه خراپ ئه‌بم . من ئیمساڵ له‌گه‌ڵ کنکور زه‌حمه‌ت زۆررم کێشا و وه‌زعی ده‌رسیشم چ له مه‌دره‌سه چ له کنکور ئازمایشیه‌کاندا باش بو ، به‌ڵام له‌و 4 کاتژمێره نه‌حسه‌دا هه‌موی با بردی !
دو سێ رۆژ به‌سه‌ر ئه‌و شته دا تێپه‌ری و منیش هاتمه‌وه مه‌ریوان بۆ “تعین رشته” و هه‌راو به‌زم …
من پێشتر حه‌زم ده‌کرد روتبه‌یێکی باش بێنم بۆ ئه‌وه‌ی IT زانکۆی تاران قه‌بول بم و ئه‌وه‌شم له خۆم دا ئه‌دی.به‌ڵام ئه‌وه بو به هۆی ئه‌وه‌ی هه‌مو به‌رنامه‌کانم بشێون.
خولاسه مه‌جبور بوم له‌گه‌ل ئه‌و وه‌زعه دا ڕا بێم “تعیین رشته”شم کرد و هه‌مووی IT و “مهندسی نرم افزار”یشم لێ دا (هه‌مو شاره‌کان) و چه‌ند شتی تر …(ئه‌گه‌ر IT قه‌بول بم زۆر باش ئه‌بو قه‌ناعه‌تیشم به‌وه کردوه هه‌رکوێ بێنم بڕۆم!)
که هیچ ئۆمیدێکیشم به هیچیان نیه.من خه‌ریکم رۆژانێکی سه‌خت و پر له پوچی و نا ئۆمێدی به‌سه‌ر ئه‌به‌م و نازانم چیم به‌سه‌را دێ.
مربوط به موضوع های: Uncategorized | 2 نظرات »
Posted on جولای 23, 2008 by Aras
پێشتریش باسم کرد به هۆی ده‌رس خوێندن بۆ “کنکور” نزیک 2 ساڵ ئه‌ونه ئاگاداری دنیا نه‌بوم،هه‌ستم به هیچ ئاڵ‌وگۆڕێک نه‌ده‌کرد.دوای ئه‌وه‌ی کنکور ته‌واو بو و منیش ژیانم دیسان هێندێک ئاسایی بوه‌وه له‌گه‌ڵ هاو کلاسیه‌کانم ئه‌ڕۆیشتینه ده‌رۆ هه‌وایێک بگۆرین.به‌ڵام هه‌رچیمان ئه‌کرد ئه‌و هه‌وا نه‌ده‌گۆڕا ! ئه‌و شتانه‌ی که ئه‌مانبینی بۆ ئێمه غه‌ریب بون . ئێمه وه‌کو ئه‌سحابی که‌هف وابوین ! 2 ساڵ به‌س بو بۆ ئه‌و هه‌مو گۆرانکاریانه.به‌ڵێ ! مه‌ریوان نه‌گۆرابو به‌ڵام خه‌ڵک زۆر گۆرابون ! له سه‌ره‌تادا من وام ئه‌زانی شایه‌د ئه‌مه یه‌کێ له سه‌رلێشێواویه‌کانی ته‌نها خۆم بێت به‌ڵام دۆستانی دیکه‌ش هه‌مان هه‌ستیان هه‌بو. بیروراکانی هه‌ریه‌ک له هاوکلاسیه‌کان له‌و پێوه‌ندیه دا جیاواز بو ، هێندێک پێیان باش بو ، هێندێک وه‌کو عاده‌ته لاوانه‌کانیان گاڵته‌یان پێ ده‌کرد …
به‌ڵام ئه‌وه‌ی راستی بێ ئه‌و شتانه لای من وه‌حشه‌تناک بون.
نازانم من نه‌گۆڕاوم یان خه‌ڵک زۆر گۆراون ؟!
من خۆم لاوم ، هاو ته‌مه‌ن و دۆست و هاورێ کانم و نیازه‌کانیان چاک ده‌ناسم.ئێمه‌ی لاو له‌م ته‌مه‌نه دا (له پێوه‌ندی له نێوان کچان و کوران) ڕه‌نگه حه‌ز به چه‌ند شت بکه‌ین،له‌وانه:
تماشا کردنی جنسی موخالف ، هه‌ست کردن به‌وه‌ی که لای که‌سێک مه‌قبولین ، سه‌ر و ڕوویێکی رازاوه ، و …
به‌ڵام ئه‌و شته‌ی ئێستا رۆژانه له‌م کۆمه‌ڵگادا(هیچ نه‌بێ له مه‌ریوان) ڕو ئه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌م شتانه‌ی که من ناوم بردن زۆر فه‌رق ده‌کا.
کاری رۆژانه‌ی زۆر له لاوانی کور ئه‌مه‌یه :
هه‌ڵسان له خه‌و کاتژمێر 11ی به‌یانی تا 2ی دوانیوه‌رۆ ، سۆبحانه‌و نه‌هار پێکه‌وه خواردن ، ته‌مه‌شا کردنی ساتێلایت یان کۆمپیوته‌ر بۆ بیستنی موزیکێکی نوێی ره‌پ ،ئه‌گه‌ریش رێکه‌وت بینینی فیلم یان وێنه‌ی سێکس له ئینتێرنێت یان سات ، له کۆتایی دا ڕۆشتن بۆ بازار کاتژمێر 6 یا 7 بۆ “خانم بازی”.
کچانیش له‌وه ناچێ له‌مه باش تر بن جا ئه‌وان له جێگای ئه‌وه‌ی بۆ “خانم بازی” برۆن بۆ ئه‌وه ئه‌ڕۆن مه‌ته‌ڵه‌کێکیان پیا بگوترێت بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بن که جوانن و “اعتماد به نفس”یشیان زیاد بکات.
به‌ڵێ ! هه‌مو شتێک خوالاسه بۆته‌وه له زاهیر په‌رستیدا ! به‌داخه‌وه له دونیای تێکنۆلۆجی و گۆرانکاری و پێشکه‌وتنی ئه‌مرۆ دا ئێمه‌ش ئازادی و ڕۆشن بون ئاوا ته‌عبیر ئه‌که‌ین.
ئه‌و شته‌ی که ئێستا زۆر نامۆیه خوێندنه‌وه‌ی ده‌نگوباس، ڕۆژنامه ،و کتێبه!
جه‌ڵف بازاری ئه‌رزشه و نیشانه‌ی رۆشن فکری تۆیه !
ئه‌گه‌ر کتێب بکڕیت و خوێندنه‌وه‌ت زۆر بێت ئه‌وا تۆ که‌ر خوێنیت !
ئه‌بێ لات ئاسایی بێت ئه‌گه‌ر بێ ناموسێک له‌گه‌ڵ کچێک که زۆر له خۆی که‌م ته‌مه‌ن تره پێوه‌ندی هه‌بێت چۆن ئه‌وه سوننه‌تێکه و ئیسلامیش مۆری ته‌ئیدی لێ داوه !(من نه‌مبیستوه ڕۆشن فکران و داکۆکی که‌ران له مافی ژنان سه‌باره‌ت به‌م شته زۆر بدوێن چۆن زۆربه‌یان خۆیان ئه‌م حاڵه‌ته‌یان هه‌یه)
کوردستانی گه‌وره ئه‌گه‌ر تا ئێستا خه‌ون بو،ئێستا خه‌ونیش نیه(کوردایه‌تی باوی نه‌ماوه) !
- من گرێدراوی هیچ ئیدۆئۆلۆژیێکی تایبه‌ت و فکرێکی به‌سراو نیم ، که بڵه‌ی له سه‌ر ئه‌و شتانه ، ئه‌مانه ده‌ڵێم ، به‌ڵام هه‌رچی بێت ئێمه نه‌ته‌وه‌یێکی بێ ده‌وڵه‌تین ، که ئه‌میش نابێته هۆی ئه‌وه‌ی که به مه‌یلی خۆمان نه‌ژین به‌ڵام نابێ توشی سه‌رلێشێواوی ببین و زۆر زو به دیتنی چه‌ند شتی رازاوه توشی خۆ ون بون ببین.
+ هیوا دارم هه‌مو ئه‌و شتانه‌ی که گوتم ، وه‌کو کۆمه‌ڵناسان ده‌ڵێن حاڵه‌تێکی گۆزار بێت.
مربوط به موضوع های: Uncategorized | 2 نظرات »
Posted on جولای 17, 2008 by Aras
ئێمه (ئه‌وانه‌ی که له مه‌ریوان ده‌ژین) ره‌نگه ئه‌م شتانه‌ی که من ئه‌یڵێم زۆر لامان ئاسایی بێت چۆن بۆته شتێکی نه‌گۆراوی رۆژانه‌مان.به‌ڵام ئه‌گه‌ر به وردی سه‌رنجی بده‌ینێ بابه‌تی ته‌کسیه‌کانی مه‌ریوان و ئه‌و کولتوره‌ی زاڵیان کردوه به‌سه‌ر ئه‌م شاره دا زۆر شتێکی سه‌رنج راکێشه ! ئه‌ڵبه‌ت ئه‌م کێشه‌یه یه‌ک لایه‌نی نیه به‌ڵکو ئێمه وه‌کو هاوشاریه‌کانیش تێیدا به‌شدارین.ته‌کسیه‌کانی مه‌ریوان به گشتی به دوبه‌ش دابه‌ش ئه‌کرێن : 1-ئه‌و ته‌کسیانه‌ی که به لۆگۆی تایبه‌تی شاره‌داری دیاری کراون و له هێڵ هایێکی دیاری کراو هاتو چو ئه‌که‌ن 2-ئازاده‌کان!
ته‌کسیه‌کانی به‌شی یه‌که‌م کێشه‌کانیان زۆر نیه،له بواری ئه‌ماندا زۆربه‌ی کێشه‌کان هی خۆمانن ! کیشه‌ی به نه‌وبه‌ت سوار بون ! زۆر ناخۆشه باس کاردن له‌سه‌ری.ئێستا له زۆربه‌ی هێڵه‌کان جگه له “به‌هاران” و “بیمارستان” ئیستگه‌ی ته‌کسی هه‌یه،من که له‌به‌هارانم زۆر کێشه‌م زۆر تره نیو کاتژمێر جاوه‌روانی ته‌کسی ده‌که‌یت له ناکاو دا هه‌ڤاڵێکی شۆرشگێر دێت و له 5متر ئه‌ولای ده‌ست چه‌پته‌وه به شانازیه‌وه چواوه‌روان ده‌کات و پێش تۆ سوار ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر تۆش به‌ختت هه‌بێت و زیاتر له یه‌ک نه‌فه‌ر جێگه‌ی مابێت ئه‌وا تۆش سوار ئه‌بیت به‌ڵام ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت ئه‌وا بۆت نیه سوار بیت و نابێ هیچیش بڵێیت ! چۆن جوابه‌که‌ی له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌کاندا هیچ جالب نابێت !
به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌م ککێشه‌یه به ته‌نیا هی ئه‌و شوێنانه نیه که ئستگه‌ی تێدانیه ،به‌ڵکو له خودی ئیستگه‌کاندا له کاتی هاتنه‌وه زۆر وه‌زع خراپ تره ، هیچ ریز و یاسایێک له ئارادانیه کاتێک پرسیاریش ئه‌که‌یت ئاخر کێیه که‌س وڵامت ناداته‌وه زاهیره‌ن گشتی یه‌که‌مه ! حاڵه‌تی دوهه‌م بۆ کچان زۆر ناخۆش تره چۆن ئه‌گه‌ر 2 کاتژمێریش ماتڵ بوبێتن ئه‌وا من ده‌رۆم سوار ئه‌بم و 3 چرکه دوای من 4 نه‌فه‌ر تریش سوار ئه‌بن و ئیتر خۆ ئوانیش ئه‌ڵێن چی؟!
تاکسیه ئازاده‌کان ! ئه‌مان دنیایێکی جیاوازیان هه‌یه بۆ خۆیان ! به‌راستی هه‌رچی حه‌ز بکه‌ن ئه‌یکه‌ن! ئه‌م ته‌کسیانه له‌که‌س فه‌رمان وه‌ر ناگرن،له هیچ یاسایێکی دیاری کراو په‌یره‌وی ناکه‌ن،به مه‌رام دڵیان پاره دیاری ئه‌که‌ن و …
له مه‌ریوان کرایه‌ی ئه‌م ته‌کسیانه 500 تمه‌نه و هیچ پێوه‌ندیه‌کی به مه‌سیره‌که‌ی تۆ نیه ! 1متر له جاده سه‌ره‌کیه‌کانیش لاناده‌ن ! زۆر سه‌یره خوشکه‌که‌م ده‌یگوت له مه‌هاباد که هیچ نه‌بێ سێ چوار جا‌ر له مه‌ریوان گه‌وره تره کرایه‌ی ئه‌م ته‌کسیانه 350 تمه‌نه.
پێره‌شه‌و له شه‌بره‌نگ ده‌ستم گرت بۆ یه‌کێ له‌م ته‌کسیانه پێم گوت به‌هاران ئه‌ڕۆم ، سوار بوم‌و که‌وته ڕێ، 500تمه‌نم له ڕوبه‌روی فرمانه‌که‌ی دانا و به‌ره‌و به‌هاران که‌وتبوینه ڕێ کاتێک نزیک مه‌یدانی “نه‌ورۆز” بوینه‌وه له پێش ترمان جه‌ند که‌س وێسابون بۆ ته‌کسی و به‌ره‌و شه‌به‌نگ ئیشاره‌یان ده‌کرد گۆیا بۆ ئه‌ویا ئه‌ڕۆشتن،پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ین به‌وان راننده‌که وێساو پێی گوتم “فه‌رمو به‌رێز!” ، منیش گوتم کاکه من بۆ به‌هاران ده‌رۆم ، ئه‌ویش گوتی به‌هاران هه‌ر ئه‌میایه من له‌مه زیاتر نایه‌م ! ئه‌و ده‌یه‌ویست من له‌میا دابه‌زم بۆ ئه‌وه‌ی پێش ته‌کسیه‌کانی دیکه ئه‌م چه‌ند که‌سه سوار بکات و 500 تمه‌نی تری ده‌س که‌وێ ! منیش 500 تمه‌نه‌که‌م که له به‌رده‌می دانابو وه‌رگرته‌وه و پێم گوت من بۆ به‌هاران ئه‌ڕۆم و ئه‌گه‌ر حه‌زه‌که‌ی برۆ پاره‌که‌ت ئه‌ده‌مێ ئه‌گه‌ریش حه‌زه‌که‌ی له‌میا پیاده ئه‌بم و پاره‌شت ناده‌مێ بۆشت نیه وزه‌ت بێ ! گه‌رچی ته‌مه‌نی له باوکیشم زۆرتر بو به‌ڵام زۆر به توندی ئه‌وه‌م پێ گوت. له راستی دا ئه‌و شه‌وه من به هۆی هێندێک کێشه‌ی خۆمه‌وه زۆر ناکۆک بوم ئه‌و قسه‌ی ئه‌ویش ئه‌ونه‌ی تر هه‌ژاندمی ، ئه‌ویش زۆر ته‌عه‌جوبی کرد من بۆچی ئه‌و کاره‌م کرد تۆزێک ته‌ماشای کردم و دیسان که‌وته ڕێ. منیش هیچم نه‌گوت تا گه‌یشته ئه‌و شوێنه‌ی که من ئه‌مه‌ویست. له‌وێ دیسان پاره‌که‌م له‌به‌رده‌می دانا و پێم گوت من دا ئه‌به‌زم ئه‌وێش زۆر به توندی “تورموزی”کرد و هه‌مو شتێک ته‌واو بو به‌ڵام به قیمه‌ت ئه‌عساب وردی بۆ من و بۆ ئه‌و کابرا خۆیشی .
+ چێگای ئاماژه‌یه له مه‌ریوان هه‌موو ته‌کسیه‌کان 5 نه‌فه‌ر سوار ئه‌که‌ن.
مربوط به موضوع های: Uncategorized | 3 نظرات »