هه‌ر جارێک که بلاگه‌که‌ی خۆمم ئه‌کرده‌وه وه‌ڕه‌ز تر ئه‌بووم،کردنه‌وه‌ی بلاگه‌کانی تر هه‌موو توڕه‌ییه‌کانی ڕوناکبیرانی شه‌قامه ئاڵۆزه بێ‌ڕۆحه‌کانی به‌سه‌ر دا ئه‌باراندم.به بینینی ئاواته‌کانی ڕابردوو ڕه‌شماییه‌کانی ئاسمانی تاسه‌م ڕه‌ش‌تر ئه‌بوو.له هه‌موو که‌س ماندوم ، به‌ڵام ئێستاش باوه‌ڕم به ڕابردوم هه‌یه ، زۆر جا‌ر هه‌ست ئه‌که‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕابردوه چاره‌سه‌ره،هاژه‌ی شه‌پۆله چکۆله‌کانی زرێبار ، ئێستاش هه‌موو گیانم ئه‌چنێ،شنه‌بای لوتکه‌یه‌کی کورت،فێنکیه‌کی قوڵ ئه‌خاته ناخمه‌وه.له‌گه‌ڵ جیاوازی “ڕابردو” و “داهاتو” نه‌متوانیوه ڕا بێم،ئه‌وه‌ی به باشم ئه‌زانی ئێستاش به باشی ئه‌زانم ،ئه‌و شتانه‌ی که ئازارم ئه‌ده‌ن ئێستا ئه‌مکوژن، به‌ڵام ناتوانم بڕوانم ، واته ناتوانم چۆله‌که‌یه‌ک به بێ دانه گه‌نمێکی چڵکن و ئاسمانێکی پڕ له باڵنده‌ی دڕنده و چه‌مێکی پڕ له ئاوی ژه‌هراوی یان وشک ببینم.ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێ ویژدان لێره کاریگه‌ر نیه ، له‌سه‌ر هه‌ر به‌شێکی مێشکم ، کڵاوێکم داناوه بۆ هه‌ر ئاسمانێک ، نه‌ک خۆر و ئه‌ستێره‌ی گه‌ش ، به‌ڵکو چه‌ند هه‌وری توڕه و شه‌وه‌زه‌نگێکی ئه‌فسوناوی و مانگێکی بێ وره‌م ئاوات خواستوه.له‌سه‌ر هه‌ر شه‌قامێک دره‌ختێک به به‌رزی یه‌که‌مین تاوانی مرۆڤ و چۆڵایه‌ک پڕ له مۆسیقای ئێواره‌یه‌کی غه‌مگینم به مه‌رهه‌م زانیوه.
نازانم،له‌وانه‌یه من زۆر له خۆمی سه‌خت و گران بگرم و وه‌ک خه‌ڵک ده‌ڵێن وام زانیبێ هه‌موو شتێک ڕاسته! زۆر جا‌ر وا هه‌ست ده‌که‌م که به هه‌ر نوسینێک،درۆم له‌گه‌ڵ خۆم کردوه،یان درۆم له‌گه‌ڵ خوێنه‌رێک،دۆستێک،ئازیزێک کردبێ بۆیه ئه‌وه‌م به باش زانیوه که هیچ نه‌نوسم. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌میشه عاده‌تم هه‌یه به تاوانبار کردنی خۆم و وه ئه‌ستۆ گرتنی توڕه‌ییه بێ دایک و باوکه‌کانی هه‌سته هه‌میشه ڕاسته‌کان،به‌ڵام ماندوم له پێدا چونه‌وه‌ی خه‌یاڵه ته‌مگرتوه‌کان و حه‌زه شه‌رمنه‌کان و هه‌سته خۆکوژه‌کانم.
توڕه‌یی،ئه‌و شته‌ی مه‌ترسی دار ترین چه‌کی کوشتنی ڕۆحم بووه له نێو رۆحم دا نه‌ک هێلانه ، چه‌ند منداڵیشی لێ بۆته‌وه و هه‌موو ڕۆژێ ده‌نگی یاریه کوشنده‌کانی به‌شێکی هه‌ستی بریندار کردوم، ئه‌و منداڵانه هه‌موو ڕۆژێک و له هه‌ر کۆڕێک دۆستێکی هاوچه‌رخیان به هاوڕێ گرتوه.گه‌شه سه‌ندنی توڕه‌یی نێو رۆح چه‌مکێکی زۆر کوشه‌نده‌یه بۆ دایکی هه‌ست و ئه‌وه‌ی مرۆڤ تێکه‌ڵ به کرسته‌ی دروست بوونی،واته بیر و هه‌ست ئه‌کاته‌وه.هه‌وڵه ئاڵۆزه‌کانی جه‌سته‌م بۆ زیندوو هێشتنه‌وه ئه‌و هه‌سته لاواز تر بوون له‌وه‌ی به‌ر به لافاوێکی بێ رۆحی هێرشبه‌ر بگرن.
ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌وه نوسراوه هۆیه‌که بۆ نوسین یا نه‌نوسینی شیعرێک ، پاس کردنی ده‌رسێک،نه‌نوسینی پرۆگرامێکی کۆمپیۆته‌ری،وه‌ر گرتن یا نه‌گرتنی نمره‌یه‌کی باش له کۆڵێج یان نه‌نوسینی کورته چیرۆکێک.
Filed under: Uncategorized





به‌خێر بێیته‌وه
له مێژه چاوه‌ڕوانت بوم
وام ئه‌زانی قه‌ت ناییته‌وه
لاپه‌ڕەی “نوسراوەکانی وبلاگنوسانی مه‌ریوان” چاوه‌ڕێته:
http://www.google.com/reader/shared/user/00952491315336688810/label/Mariwan
slaw choni.gulekey xomi.ame hemuy shoxi bu..spas bo nusint.bekher bito.ager hati bo mati
silaw bo toy berezu xoshewis, nusinekanu zor jiwane hiway serkewtinit bo dexwazim hiwadarim her berdewam bit
ده‌گ به‌خێر بێیته‌وه
به‌ڵام به‌وه لێت قه‌بووڵ ناکه‌ین ده‌بێ بنووسیت و گه‌شتر بیته‌وه
سڵاو به‌رێز گیان . نووسینه‌کانت تام و چێژی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه . زۆر جووانن ، به هیوای به‌ر ده‌وام بوونتان … تا دیدارێکی‌تر !
کا ئاراس دێر دێر بلاگه‌که‌ت به‌ڕۆژ ئه‌که‌یتۆ!!!!!!
برا وا نابێت.
هه‌ر سه‌ر به‌ین و پۆسته‌کانی جارانی تیابێت.
سلاو به ریز . ئه م کاته ت باش. زور گه ش بووم به نووسراوه کانت. هیوادارم هه ر به رده وام بیت. پیم خوشه بوچوونت سه باره ت به به رهه مه کانی شارام قه وامی بزانم
زانیار، خوشحال ده بم به ناسینت
slaw kake giyan,bekherbito