دوێنێ شه‌و شتێ زۆر سه‌یرم که‌شف کرد،خه‌وتنی شه‌وانه‌م هه‌میشه گرفتی بووه،ئه‌بێ تا ڕاده‌ی مردن ماندو بم بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم که‌متر له یه‌ک کاتژمێر دوای جێگیر بوونم خه‌وم لێ‌بکه‌وێ.له‌گه‌ڵ ڕاده‌ی ده‌نگ و تیشکی شوێنی خه‌وتنم کێشه‌م نیه،له زۆر شوێنی خراپ خه‌وتوم و زۆر ده‌نگی خه‌و زڕێن و مێشک ته‌زێنم له‌گه‌ڵ چرکه‌ی کاتژمێری ژورێک به یه‌کسان زانیوه.به‌ڵام ئه‌وه‌ی دوێ شه‌و جیاوازی زۆر بوو له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تی ڕازانه‌وه‌ی جێگه‌یه‌ک بۆ نوستن و پاراستنی هێوری جه‌سته‌یه‌ک بۆ ڕا کردن له وشیاری.
گوێچکه‌ی ڕاستم که‌وته ژێر سه‌رم و ده‌نگی دڵپ دڵپ‌ی نه‌بزم ڕایچڵه‌کاندم.نه‌ک ئه‌وه‌ی که نه‌مزانیبێ ئه‌و ده‌نگه چیه و له کوێوه دێت،به‌ڵکو سور سور ئه‌مزانی ده‌نگی نه‌بزمه که نوێنه‌رایه‌تی دڵم ئه‌کا و پێم ئه‌ڵێت ئێستاش زیندوی!
ئه‌و ده‌نگانه‌ی که هێمایه‌ک بوون بۆ مردن و روخاندن به‌و جۆره خه‌ومیان نه‌زڕاندبوو چۆن هاوچه‌رخن له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕه‌وته‌ی به‌ره‌و گه‌وره بوون ئه‌چن و ڕێگه‌خۆشکه‌رن بۆ تێپه‌ڕاندنی ته‌مه‌نی یاسایی مرۆڤ و مه‌یلی بۆ نه‌گۆڕان و مانه‌وه.ئه‌و ده‌نگه هێنده بۆ من ئازارده‌ر بوو که ده‌ستم خسته ژێر گوێم بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و نه‌وا نه‌بیسم که زیندو بوونه‌وه‌ی خۆمی بیر ئه‌خستمه‌وه،به‌ڵام ئێستاش هه‌موو شه‌وێک ئه‌و هاواری خۆی ئه‌کا،منم که ئایا بڕیار بده‌م بیبیسم یان نا ؟
Filed under: Uncategorized





كاك ئاراس لينك بوي
كاك ئاراس لينك بوي
گوریسه‌كه له سه‌ر لقی دره‌خته‌كه‌وه پچڕاوه و تۆ هیچ ئازارێكت پێ نه‌گه‌یشتووه…
به‌یانی دێیت و چاوت به خۆ ت ئه‌كه‌وێ كه به گریانه‌وه زيندوو زيندوو ئه‌تنێژن…
بينيني خه وي ئاواش له دواي ئه وه ي كه به خه يالي خۆ كوشتن خه وت لێ ئه كه وێ ئازارده رتره…